مقه‌سی نه‌شته‌رگه‌ری له سكی نه‌خۆشێك به‌جێماوه

K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له به‌نگلادش ماوه‌ی 20 ساڵه به‌هۆی ژانێكی به‌رده‌وام له سكیه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا زانیویه‌تی ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه مقه‌سێكی نه‌شته‌رگه‌ری له سكی به‌جێماوه، كه له ساڵی 2002 نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ كراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته، باچینا خاتوون (ته‌مه‌ن 55 ساڵ)، دانیشتووی شاری شوادانجای به‌نگلادشه، 20 ساڵ به‌ر له ئێستا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ریخۆڵه كوێره‌ی كردووه، دوای ئه‌وه تووشی ژانێكی به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام فه‌رامۆشی كردووه و نه‌چووه پشكنین بۆ خۆی بكات.

ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام ژانی هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی ژانه‌كه، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌چێته نه‌خۆشخانه و دوای پشكنین ده‌رده‌كه‌وێت، له ساڵی 2002ـه‌وه مقه‌سێكی نه‌شته‌رگه‌ری له سكی به‌جێماوه.
باچینا خاتوون به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی مقه‌سه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی "شوادانگا سادار" نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كه خه‌وێنراوه، دكتۆر جواهیر ئیسلام، كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و ژنه به‌نگلادشییه كردووه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی پێشتر كراوه، لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و خه‌تاباره‌كه‌ش ده‌دۆزرێته‌وه.
