ئه‌م پارێزگایه ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی كرده نیوه
K24 - هەولێر:
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و ڤایرۆسی دیكه‌ی گۆڕاو، ده‌وامی فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كرایه %50.
له‌م نووسراوه فه‌رمییه‌ی كه ئیمزای سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای كه‌ركووكی له‌سه‌ره، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی زیاد بوونی رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و گۆڕاوه‌كانی دیكه، ده‌وامی فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له پێنجشه‌ممه‌وه 20ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، ده‌بێته له‌سه‌دا 50.
له نووسراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای كه‌ركووكدا هاتووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده، سه‌رۆكایه‌تی دادگا، زانكۆی كه‌ركووك، رێژه و چۆنییه‌تی ده‌وامكردنیان دیاری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه هاتووه، ئه‌و بڕیاره به پشتبه‌ستن به هه‌بوونی كارتی ڤاكسین وه‌ك مه‌رج بۆ ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت به رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 ده‌بێت.