نێچيرڤان بارزانى و هادى ئه‌لعامرى پرۆسه‌ى سياسى تاوتوێ ده‌كه‌ن

هيوايان خواست لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش، لايه‌ن و پێكهاته‌ عيراقييه‌كان كۆبكاته‌وه‌
صسبیبی
صسبیبی

K24- هه‌ولێر:

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/1/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لفەتح كرد.

له‌ ديدارێكدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌ردەم پرۆسه‌ى سياسى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و هه‌وڵ و گفتوگۆى هێز و لايه‌نه‌ عيراقييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عيراقيان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى پرۆسه‌ و سه‌قامگيريى سياسى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كان به‌ گفتوگۆ كرده‌وه‌ و هيوايان خواست لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش لايه‌ن و پێكهاته‌ عيراقييه‌كان كۆبكاته‌وه‌.