ئه‌مڕۆ له‌ راهێنانه‌كاندا یاریزانێكی بارسێلۆنا قاچی شكا

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند سامویڵ ئۆمتیتی لە کاتی راهێنانە بو کۆمەڵەکان تووشی پێکانێکی مەترسیدار بووە و قاچی راستی شکاوە.

یانە کەتەلۆنییەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە ئۆمتیتی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و بەهۆیەوە ماوەیەکی درێژ لە بارسێلۆنا دادەبڕێت.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی ئاس هێمای بۆ ئەوە کردووە بەهۆی ئەم پێکانەوە ساموێل ئۆمتیتی فەرەنسی بۆ ماوەی سێ مانگ دوور دەکەوێتەوە کە ئەم یاریزانە لە هەفتەی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ کردەوە.

ئۆمتیتی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌ یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆنی فه‌ره‌نسا له‌ هاوینی 2016 به‌ به‌های 22 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده‌ یانه‌ی بارسێلۆنا و گرێبه‌سته‌كه‌شی تا هاوینی 2026 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێكرده‌وه‌.

ساموێل ئۆمتیتی
ساموێل ئۆمتیتی