مه‌سرور بارزانی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له‌ كاكه‌یی و یارسانه‌كان پیرۆز ده‌كات

"هیوادارم خوای مەزن رۆژوو و نزاکانتان قبول بکات و رۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا بەسەر ببەن"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یاران (قه‌وڵتاس)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌یی و یارسانه‌كان كرد.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی بۆ كاكه‌یی و یارسانه‌كان:

بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن رۆژوو و نزاکانتان قبول بکات و رۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا بەسەر ببەن.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەیی و ئاشتيدا بژین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان