پشده‌ر.. ئه‌و 11 کەسه‌ی لەناو بەفر گیریان خواردبوو رزگاركران

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگه‌یاند، کەمێك پێش ئێستا ئەو 11 کەسەی لە سنوورى ناحیەی هێرۆى سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر لەناو بەفر گیریان خواردبوو، لە لایەن هێزەکانیانه‌وه رزگارکران.
به‌ر له كاتژمێرێكیش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگه‌یاندبوو، له‌دوێنێوه 11 كه‌س له سنووری ناحیه‌ی هێرۆی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر له‌ناو به‌فر گیریان خواردووه و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌و شوێنه‌كه به‌ڕێكه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی رزگاریان بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ژمارەیەك هاووڵاتی لە سنووری ناحیەی هێرۆی سەر بەقەزای پشدەر (قەڵادزێ) لەناو بەفر گیریان خواردووە و هێزێکی بنکەی پۆلیسی ناحیەی هێرۆش وێڕای بوونی بەفرێکی زۆر و ئاستەنگی هاتووچۆ بەڕێوەن بۆ رزگارکردنیان و خواردن و پێداویستی دیكه‌شیان لەگەڵ خۆیان بردووە، بۆ ئەو هاووڵاتیانە کە ژمارەیان 11 کەسه.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێداوه، ئەو هاووڵاتیانە بەمەبەستی گەشت و سەیران دوێنێ چونەتە ئەو سنوورە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەیان پەکی کەوتووە و ناچار شەوی رابردوو تا ئەمڕۆ ماونەتەوە.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، لەو شوێنەی ئه‌و هاووڵاتییانه گیریان لێ خواردووه، 70 سانتیم مەتر به‌فر باریووە و لە ئێستاشدا هێزەکەی پۆلیس بە هاوکاری تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانی سنوورەکە لە هەوڵی گەشتنن بۆ رزگارکردنیان.