هازارد له ریال مه‌درید ده‌ڕوات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی مه‌درید، ئاشكرای كردووه له ئێدین هازارد لە کۆتایی ئەم وەرزە ریال مەدرید جێدەهێڵێت.
بەپێی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئێدین هازاردی بەلجیکی بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی ریال مەدرید جێبهێڵێت چونکە باش دەزانێت لەلایەن کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەرەوە گرنگی پێ‌نادرێت و بێهیوا بووە.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هازارد له ریال مه‌درید بێزار بووه و له دوای رۆیشتنی زێدان هیچ ئاره‌زووییه‌كی بۆ مانه‌وه له یانه‌ی شایانه نه‌ماوه و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ پرێمه‌رلیگ ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی باشی له یانه‌ی چێڵسی بۆ هات پێشوازی لێ بكات.
هازارد لە هاوینی 2019 لە یانەی چێڵسیەوە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ریال مەدرید و تا ئێستا لە ماوەی وەرز و نیوێکدا 59 یاریی بە درێسی شاهانەکان کردووە.