هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
رێپێدراوێكی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی بۆ شوفێران بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه: "شوفێریكردن له ته‌واوی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود و 60 مه‌تری و سه‌رجه‌م سه‌رپرده‌كان مه‌ترسیدارن".
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەرێزی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکاته‌وه، لە ئێستادا کۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، 60مەتری و سەرجەم سەرپردەکان بوونه‌ته بەستەڵەک و شۆفێریکردن تیایاندا مەترسیدارە.
بۆیه له ئەگەری جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كان رووداوی مەترسیداری ھاتوچۆیی لێ دەکەوێتەوە، تکا و داوامان لە ھەمووان ئەوەیە، لەبەر سەلامەتی گشتی، ئەمشەو و سەرلەبەیانی شۆفێری نەکەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
رێپێدراو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی
هێمن سالار