سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و حكومه‌تی ئیمارات ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر شاری ئه‌بوزه‌بیی ئیماراتی ده‌كه‌ین، ئه‌م ئاڵۆزییه مه‌ترسیداره و هۆكارێكیشه بۆ ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "هاوخه‌میمان بۆ برینداران و خێزانی قوربانیان ده‌رده‌بڕین، هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له خه‌ڵك و حكومه‌تی ئیمارات ده‌كات".
پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022، هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئه‌بوزه‌بی، بووه هۆی كوژرانی 3 كه‌س و برینداربوونی 6 كه‌سی دیكه.
هێرشه‌كه‌ش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی.