له مێرگه‌سۆر پله‌كانی گه‌رما بۆ 12ی ژێر سفر داده‌به‌زن

K24- هه‌ولێر:
قایمقامی مێرگه‌سۆر راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به سه‌رما و به‌فرن بارین له ناوچه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: تەنیا ئەو فەرمانبەرانە دەوامی فەرمیان دەبێت کە لە سەنتەری قەزا و ناحیەکان نیشتەجێن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەپێی راپۆرتی کەشناسی ئەمشەو و سبەی، پلەکانی گەرما بە شيوەیەکی بەرچاو دادەبەزن تاکو 12 پلەی ژێر سفر، بۆ سەلامەتی گیانی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی خۆشەویست بڕیارماندا دەوامی فەرمانگەکان لە کاتژمێر 9ـی بەیانی دەست پێ‌بکات.
تەنیا ئەو فەرمانبەرانە دەوامی فەرمیان دەبێت کە لە سەنتەری قەزا و ناحیەکان نیشتەجێن.
ئەو فەرمانبەرانەی هاتووچۆ دەکەن دەوامی فەرمیان نیە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەبەر بەستەڵەکی رێگاکان، ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ نەکەن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
بەهیوای سەلامەتی بۆ ئێوەی خۆشەویست
غەفور ئه‌حمه‌د مه‌لا سوار
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر