چوارچێوەی هەماهەنگی باسی بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق دەکات

"چوارچێوەی هەماهەنگی پەرتەوازە نەبووە"
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ موقتەدا سەدر
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ موقتەدا سەدر

K24 - هەولێر

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە باس لە ئەگەری پەنابردنە بەر بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسی دەکات.

خالد سەرای، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێداوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەگەر ئەو جموجۆڵانەی ئێستا، بکرێنە پێوەر، بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەوا دوورنیە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، پەنا بباتە بەر بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسی".

هاوکات هیشام روکابی یەکێکی دیکە لە سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسا، لە تویتێکدا، رەتیکردەوە چوارچێوەی هەماهەنگی پەرتەوازە بووبێت و جەختی لەسەر یەکگرتوویی لایەنەکانی نێو چوارچێوەکە کردەوە.