بووكێك له رێگه‌ی به‌رگری شارستانییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای باران بارینێكی زۆر له غه‌ززه، جوڵه‌ی هاتووچۆ له به‌شێكی ئه‌و شاره په‌كیكه‌وت، بۆیه به‌رگری شارستانی بووكێكی له ساڵۆنه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گواسته‌وه.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه ئافره‌تێك له رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی به جلی بووكێنی به ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی له ساڵۆنه‌وه تا ماڵه‌كه‌ی گواسترایه‌وه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی ڤیدیۆكه نووسیویانه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی "عیلمی" له ناوچه‌ی "مه‌عسكه‌ر جه‌بالیا"ی غه‌ززه له فه‌له‌ستین ژێر ئاو كه‌وت، جوڵه‌ی هاتووچۆی به ته‌واوه‌تی په‌كیكه‌وت، بۆیه كه‌سوكاری بووكه‌كه په‌یوه‌ندیان به به‌رگری شارستانییه‌وه كردووه و داوایان لێكردووه بووكه‌كه‌یان رزگار بكات و بیگه‌یه‌نێته ماڵه‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه دیمه‌نی گواستنه‌وه‌ی بووكه‌ی تۆماركردووه، دواتر باوكی بووكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌هۆی پیاوانی به‌رگری شارستانییه‌وه كچه‌كه‌ی رزگاركراوه و سوپاسی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌وانی كردووه، كه به‌رده‌وام له خزمه‌ت خه‌ڵكه‌كه‌ن.