سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان دهكات
K24 - ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (18ی کانوونی دووەمی 2022) پێشوازی لە جەنەرال کارل هاریس، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر تاووتوێ کرا.
جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی راستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سووریا.
له دیدارهكهدا سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردن و بەردەوامبوونی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کردەوە، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ کۆتاییهێنانی بە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە رێگەی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنکیی ئەمنی هاوبەش و نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی چاکسازی و هەوڵەکانی رێکخستنەوە و یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرد.