پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەدان

"چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكەن"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/05241b44-2614-4230-98ba-96bff24c6247/hoshmand.ism/manifest

K24 - ھەولێر

شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری ھەولێر لە كۆبوونەوەدا، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی تایبەت بە ھەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ بكرێن.

شاندی پارتی لە كۆبوونەوەكە پێكھاتووە لە نێچیرڤان بارزانی، ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد، فازڵ میرانی، رۆژ نووری شاوەیس، شاندی یەكێتیش پێكھاتووە لە كۆسرەت رەسووڵ، مەلا بەختیار، حاكم قادر حەمەجان، عەدنان موفتی، ئەرسەلان بایز، رزگار عەلی.

پەیامنێری (كوردستان24) لە شوێنی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: "كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتی بەردەوامن لە كۆبوونەوەكە، بڕیارە تەوەرەكانی رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان، پرسی دەنگۆی راگەیاندنی ھەرێمی كەركووك، پارتی ئەمڕۆ ھەلوێستی فەرمی خۆی بە یەكێتی رادەگەیەنێت، ھەروەھا چەند پرسێكی دیكە لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت".

گوتیشی: "پاسەوانانی شوێنی كۆبوونەوەكە رێگەنادەن رووماڵی كۆبوونەوەكە بكەین، تەنھا رێگە بە دوو كەناڵی راگەیاندن دەدرێت لە شوێنی كۆبوونەوەكە بچنە ژوورەوە".