پارێزگای هه‌ولێر: زه‌وی بۆ 20 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی ته‌رخانكرا

"داواشکرا 7 پڕۆژە دیراسەى زیاتریان بۆ بکرێت"
كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی به‌ كه‌رتی  پیشه‌سازی داوه‌
كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی داوه‌

K24 - هه‌ولێر:

پارێزگای هه‌ولێر زەوى بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند دابین ده‌كات و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ كرد.

پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات،  نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، بەسەرپەرشتیى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەى لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه‌، دواى هەڵسەنگاندنى پڕۆژەکان و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستیان، لە کۆى 31 پڕۆژە كه‌ داواى دابینکردنى زەویان بۆ دروستکرنی پڕۆژەى پیشەسازى و وەبەرهێنانى قورس و مامناوەند لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر كردبوو، 20 پڕۆژه‌ زه‌ویان بۆ تەرخانکرا و 4 پڕۆژە رەتکرایەوە، داواشکرا 7 پڕۆژە دیراسەى زیاتریان بۆ بکرێت.

پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، پڕۆژه‌كان له‌ بواره‌كانی کارگەی هەیکەلی ئاسن، کەل و پەلى کارەبا، گۆڕەر، پیشەسازیی خۆراک و کارگەی بەرهەمهێنانی کاغەزن.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌