ئه‌ستێره‌یه‌كی مانچێسته‌ر كریستیانۆ به بێزاركه‌ر وه‌سف ده‌كات

ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گله‌یی له كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات و داوای لێ ده‌كات قسه و ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت و ئاگای له خۆی بێت كه چی ده‌ڵێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له دوایین چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ سكای سپۆرتس گله‌یی له ئاستی یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی كرد و داوای له یاریزانه لاوه‌كان كرد گوێ له ئامۆژگارییه‌كانی بگرن.
گارس كرۆكس كه پێشتر وه‌كو هێرشبه‌رێك له ساڵانی هه‌شتایه‌كان یاریی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد كردووه له وتارێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی توند له كریستیانۆ ده‌گرێت و به یاریزانێكی بێزاركه‌ر ناوی ده‌بات.
گارس كرۆكس نووسیویه‌تی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌ی مان یونایتد ئه‌و یانه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌و وه‌كو شانۆی خه‌ونه‌كان وابوو كه پێشتر له پاڵ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره له‌و یانه‌یه چه‌ندان نازناوی تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵی بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێستادا وه‌كو یاریزانێكی بێزاركه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت و خۆی له كێشه‌كان و شكسته‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌باته‌ده‌ره‌وه و گله‌یی له یاریزانه‌كان ده‌كات و خۆی به به‌شێك له كێشه‌كان نازانێت و شكسته‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی هاوڕێیه‌كانی، ئه‌مه‌ش زۆر بێزاركه‌ره بۆ هه‌موولایه‌ك و پێویسته ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت.
كرۆكسی ته‌مه‌ن 63 ساڵ ده‌شڵێت: كریستیانۆ پێشتر له ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس یاریی كردووه كه ئه‌و دوو یانه‌یه ده‌ستیان به‌سه‌ر خوله‌كانی وڵاته‌كانیان دا گرتووه، بۆیه كریستیانۆ ناتوانێت هه‌مان سیناریۆ له مان یونایتد دووباره بكاته‌وه كه كێبڕكێیه‌كی توند له خوله‌كه‌دا بوونی هه‌یه.
ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی پێشووی شه‌یتانه سووره‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كریستیانۆ له دوایین لێدواندا یاریزانه لاوه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتدی كرده ئامانج و ره‌خنه‌ی لێگرتن و داوای لێ‌كردن كه ده‌بێت گوێریه‌ڵی بن و ئه‌مه‌ش به‌م زمانه هه‌ڵه‌یه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد و له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 20 یاری 14 گۆڵی كردووه.