بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت 900 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ كه‌له‌پووریه‌كان خه‌رجكرا

مۆڵەتێكی پێنج ساڵەی كاری هەڵكۆڵین لە شاخی كوڕە و ڕووپێوی شوێنەواری لە دۆڵی سیروان لە سنووری گەرمیان واژوو كرا
شوێنه‌وارێكی كوردستان
شوێنه‌وارێكی كوردستان

 K24-هه‌ولێر

به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مۆڵەتێكی پێنج ساڵەی كاری هەڵكۆڵین لە شاخی كوڕە و رووپێوی شوێنەواری لە دۆڵی سیروان لە سنووری گەرمیان، واژوو كرا.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، بۆ بووژانەوەی كەرتی شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان، مۆڵەتێكی پێنج ساڵەی كاری هەڵكۆڵین لە شاخی كوڕە و رووپێوی شوێنەواری لە دۆڵی سیروان لە سنووری گەرمیان، لەگەڵ زانكۆی گلاسكۆی بەریتانی واژوو كرا و كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوار لەو سنوورەدا دەبێت.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، بە بڕیاری مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانە گوژمەی 900 ملیۆن دینار بۆ بووژانەوەی سێكتەری شوێنەوار خەرج دەكرێت، لە چەند رۆژی رابردووشدا گوژمەیەك بە بڕی 900 ملیۆن دینار وەك قۆناغی یەكەم بۆ نۆژەنكردنەوەی خانووە كەلەپوورییەكانی ئاكرێ خەرج كرا و وێڕای ئەو پرۆژانەش ئێستا.