ئه‌مه‌ریكا دوو پارچه‌ی شوێنه‌واری راده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا دوو پارچه‌ی شوێنه‌واری گرنگ راده‌ستی به‌غدا ده‌كاته‌وه، كه ته‌مه‌نیان 4000 هه‌زار ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كونسوڵخانه‌ی گشتی عێراق له لۆس ئه‌نجه‌لوس، به هاوكاری نووسینگه‌ی نیشتیمانی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكی، دووپارچه‌ی شوێنه‌واری راده‌ستی به‌غدا ده‌كاته‌وه، كه ته‌مه‌نییان 4000 هه‌زار ساڵه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، دوو پارچه شوێنه‌وارییه‌كه پێكهاتوون له دوو تابلۆی نووسینی فێركاری بزماری په‌یوه‌ست به شاری ئوور و بابل، كه ده‌كه‌ونه باشووری ئه‌م وڵاته.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارچه شوێنه‌وارییه، هه‌وڵێكی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكییه بۆ راوه‌دوونانی قاچاخچییه‌كانی پارچه شوێنه‌وارییه‌كان، دواجاریش راده‌ستی عێراقی ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، مه‌راسیمی راده‌ستكردنه‌وه‌كه له 20ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجه‌لوس له باره‌گای كونسوڵخانه‌ی عێراق له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگێك به‌ڕێوه ده‌چێت.