ڤیدیۆ.. له شنگال سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌كه‌كانی یه‌به‌شه‌داگرت
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌به‌شه"ـدا گرت.
میدیاكان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كه‌كانیشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه: سوپای عێراق له شنگال ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبیل و چه‌كه‌كانی (میلیشیاكان)ی یه‌به‌شه‌دا گرت، كه له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پشتوانی ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی رایانگه‌یاند: له‌و پرۆسه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی یه‌به‌شه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه ده‌ستگیركراون و به‌شێكیشیان به‌ره‌و چیا هه‌ڵاتوون.
H.B