له كه‌ركووك ده‌وامی قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان كرایه پشوو

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاند، له ته‌واوی قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی حكومی و ئه‌هلی له سنووری پارێزگاكه‌یان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كرایه پشوو.
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پشووه‌كه هه‌ردوو رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ده‌گرێته‌وه و هۆكاره‌كه‌ی له‌ژێر رۆشنایی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه، كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر داده‌به‌زن و هۆكارێكی دیكه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری رۆژانه‌ی تووشبووانی كۆرۆنایه.
H.B