ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شێخ شامۆ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ شامۆ، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزیدیان، باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، به‌ناوی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ خانه‌واده‌ی شێخ شامۆ هاتووه: "حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی شێخ شامۆ راده‌گه‌یه‌نێت".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "شێخ شامۆ رۆڵێكی گرنگی له داكۆكیكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێزیدیدا له عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئێمه هاوخه‌مین له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێخ شامۆ و دۆست و نزیكه‌كانی و جڤاتی ئێزیدی".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستیی، شێخ شامۆ، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ئێزیدیان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گوازرایه‌وه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌نقه‌ره، ئه‌مڕۆش به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له توركیا گیانی له‌ده‌ستدا.
شێخ شامۆ یه‌كێك بوو له داكۆكیكاره‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی شنكال، هه‌میشه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه تا گرووپه چه‌كداره‌كان شنگال چۆڵ نه‌كه‌ن، ئاسایش و ئارامی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ناگه‌ڕێته‌وه، ئاواره‌كانی شنگالیش ناگه‌ڕێنه‌وه.
H.B