هۆشداری له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی داهاتوو ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تیه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی له‌باره‌ی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی داهاتوو هۆشداریی ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌مه یه‌كه‌م جاره شه‌پۆلێكی له‌و جۆره روو له عێراق بكات.
سادق عه‌تییه له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: بۆ كاتژمێره‌كانی به‌یانی سبه‌ی ئێمه چاوه‌ڕێی به‌هێزترین گه‌رده‌لوولی به‌فربارین ده‌كه‌ین، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وڵاته‌كه‌مان به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ناوچه‌كانی دهۆك و نه‌ینه‌وا و دواتر هه‌ولێر و سلێمانی درێژ ده‌بێته‌وه.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد، كه ئه‌و شه‌پۆله زۆرترین به‌فربارینی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
هه‌وره‌ها گوتی: پێشبینی ده‌كرێت بۆ به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله ناوچه‌یه‌كی فراوان له كه‌ركووك، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و باكووری به‌غداش بگرێته‌وه.
هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌داته دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، كه له لووتكه و قه‌دپاڵی چیاكان و دۆڵه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و هۆشداری ده‌داته ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ش، كه ئاگاداری رێگا و بانه‌كان بن، چونكه پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر، له زۆربه‌ی پارێزگاكان شه‌خته له‌سه‌ر رێگاكان دروست بێت و ببێته هۆی رووداوی هاتووچۆ.
H.B