بە ڤیدیۆ.. کاردانەوەی ئەبو فلـە لە ساتی تەواوبوونی کەمپەینەکەی
K24 - هەولێر:
حسێن سلێمان، یوتیوبەری کوەیتی ناسراو بە ئەبو فلـە، لە هەڵمەتێکی خێرخوازیدا بەناوی "جوانترین زستان لە جیهاندا" توانی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان لە وەرزی زستاندا کۆبکاتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ 18ـی کانوونی دووەمی 2022، بڕی بەخشینەکانی هەڵمەتەکەی ئەبوو فلـە لە پەخشی راستەوخۆدا گەیشتە 10 ملیۆن و 776 هەزار و 861 دۆلار.
هەڵمەتەکە بۆ کۆکردنەوەی 10 ملیۆن دۆلار بوو، کاتێک زیاتر لەو بڕەی بۆ کۆکرایەوە، لە خۆشی‌دا دەستی بە گریان کرد.
ئەبو فلـە دوای 12 رۆژ مانەوە له ژوورێكی شووشه‌دا له شاری ئه‌بوزه‌بی لایڤێكی یوتیوبدا، توانی نزیکەی 11 ملیۆن دۆلار بۆ كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان کۆبکاتەوە.
ئەبو فلـە لە سەرەتای کەمپەینەکەی ئاماژەی بەوەدا، کە نزیكه‌ی 90 هه‌زار و 585 خێزانی ئاواره سوودمه‌ند ده‌بن و لە پەخشی راستەوخۆی یوتیوبیشدا لیستی ناوی ئەو کەس و لایەنانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین کۆمەکی داراییان بە کەمپەینەکە بەخشیوە.
حسێن سلێمان (ئه‌بو فلـه) له ساڵی 1998 لە کوەیت له‌دایكبووه، یوتیوبه‌رێكی دیاره و زیاتر 23 ملیۆن سه‌بكرایبه‌ری هه‌یه و خاوەنی یەکێکە له گه‌وره‌ترین چەناڵەکانی یوتیوب كه تایبه‌تە به یاریه ڤیدیۆییه ئۆنڵاینه‌كان، تا ئێستا له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه چه‌ندین خه‌ڵاتی پێدراوه، به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و به‌خشینه‌كانی ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه، دوایین پرۆژەشی کەمپەینێک بوو بۆ کۆکردنەوەی 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌كان، هەر وەک بەڵێنی دابوو، تا ئەو بڕە پارەیە کۆنەکاتەوە، لەو ژوورە نایەتە دەرەوە.
H.H