كچێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌هه‌ڵه به‌سه‌ر ئاوێكی به‌ستوودا ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
كچێك له شاری ئۆتاوا-ی كه‌نه‌دا كاتێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌فردا ده‌ڕوات، ده‌كه‌وێته ئاوێكه‌وه، كه به‌هۆی به‌فره‌وه دیار نه‌بووه و به‌ستوویه‌تی، داوای هاوكاری له خه‌ڵكه‌كه ده‌كات رزگاری بكه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆییه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه كچه‌كه به‌ر له‌وه‌ی هێواش هێواش ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكه‌وێته ژێر ئاوه‌وه، سه‌ر ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، دواتر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كه‌ن، تا هاوكارییان بكات و ئه‌و كچه رزگار بكه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی، خه‌ڵكی ناوچه‌كه دیمه‌نه‌كه‌یان تۆماركردووه، كه كچه‌كه مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتنی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌رسام كردووه، كچه‌كه به‌ر له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی نقوم ببێت، به مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی سێڵفی ده‌گرێت.
به‌ر له هاتنی پۆلیس، خه‌ڵكه‌كه ئه‌و كچه‌یان به به‌له‌مێك رزگاركردووه، به‌ڵام ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێگیراوه، كه باكی به مه‌ترسییه‌كه نه‌بووه و خه‌رێكی وێنه‌گرتنی سێڵفی بووه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كچه‌كه زۆر به خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێخوڕیوه.
پۆلیسی شاری ئۆتاوا رایگه‌یاند، كچه‌كه سه‌لامه‌ته و بریندار نه‌بووه، به‌ڵام به‌وه تۆمه‌تباریان كردووه، كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوه، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، ناوچه‌كه به‌هۆی به‌فرێكی زۆره‌وه، بووه‌ته به‌سته‌ڵه‌ك، بۆیه پێویسته دانیشتووانه‌كه ئاگاداری لێخوڕێنی ئۆتۆمبێل بن و خۆیان تووشی مه‌ترسی نه‌كه‌ن.
#ottnews pic.twitter.com/Y1FmrpUX5m
— 580 CFRA (@CFRAOttawa) January 17, 2022