کەشناسی کاتی دابارینی بەفری لەناو شارەکان راگەیاند

K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و رایگەیاند، لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى، دواى نیوەڕۆ هاتنى کاریگەرى شىەپۆلێکى بەفربارین کار دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان، لە سەنتەرى پارێزگاکان بەفر دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان، لە هەندێک ناوچەش ئەگەرى بەفربارین بەتێکەڵى لەگەڵ نمە بارانى دەبێت.
کەشناسی راشیگەیاند "سبەى پێنجشەممە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.




