پیاوێك بەهۆکارێکی سەیر رووبەڕووی سزای 3 ساڵ زیندانی کردن دەبێتەوە

فەرمانی پێکراوە لە ماڵەوە بمێنێتەوە بەڵام پابەندی فەرمانەکە نەبووە
زیندان
زیندان

K24 - هەولێر:

پۆلیسی چیک هاووڵاتیەکیان تۆمەتبار کرد بە بەئەنقەست بڵاوکردەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش رووبەڕووی سزای 3 ساڵ زیندانی کردنی دەکاتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی "لایتنینگ"، باربورا شنيفيسوفا، گوتەبێژی پۆلیسی چیک دەڵێت، دۆسیەیەکی تاوانکاری لە دژی هاوڵاتیەکی تەمەن 43 ساڵ کراوەتەوە کە بەئەنقەست بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا تۆمەتبار کراوە.

گوتەبێژی پۆلیس باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵی، ئەو پیاوە رووبەڕووی سزای 3 ساڵ زیندانی کردن دەبێتەوە، ئەو پیاوە بەرپرسیار بووە لە دروستکردنی هەڕەشە لەسەر ژیانی 100 کەس کە پەیوەندی لەگەڵیان هەبووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو پیاوە دوای ئەوەی پشکنینی کۆرۆناکەی دەرچووە، دەرکەتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و فەرمانی پێکراوە لە ماڵەوە بمێنێتەوە و خۆی کەرەنتین بکات، بەڵام فەرمانەکەی پشتگوێخستووە و بەبێ ماسک چووەتە شوێنە گشتیەکانەوە.

H.H