سوپای عێراق 10 ئەندامی یەبەشەی دەستگیرکرد

بڕێكی زۆری چه‌كه‌كانی یه‌به‌شه‌ دەستی بەسەردا گیرا
چەند چەکدارێکی یەبەشە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران
چەند چەکدارێکی یەبەشە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران

K24 - هەولێر:

دوێنێ 18ـی کانوونی دووەمی 2022، سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كه‌كانی یه‌كینه‌كانی بەرخۆدانی شەنگال "یه‌به‌شه‌"ـدا گرت و چەند ئەندامێکی ئەو هێزەی دەسگیرکرد.

بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، دوێنێ 18ـی کانوونی دووەمی 2022، لەکاتی سەردانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بۆ کۆمەڵگەی خانسوور لە ناحیەی سنونێ، کاروانی ئۆتۆمبێلەکان بە مەفرەزەی یه‌كینه‌كانی بەرخۆدانی شەنگال "یه‌به‌شه‌"ـدا تێپەڕیووە و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەکدارانی یەبەشە و سەربازانی سوپای عێراقیدا دروست بووە و لە ئەنجامدا 10 چەکداری ئەو هێزە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران و بڕێكی زۆری چه‌كه‌كانی یه‌به‌شه‌ دەستی بەسەردا گیرا.

لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری کوردستان24 ئەوەی خستەڕوو، بە بڕیاری سوپای عێراق، نابێت پۆلیسی هاتوچۆی یەبەشە لە سنووری ناحیەی سنونێ بمێنێت.