فیفا بلیتی مۆندیالی 2022ـی خسته بازاڕ
فیفا به‌شی یه‌كه‌می بلیته‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕی بۆ فرۆشتن به‌رده‌ستخست كه دانیشتووانی قه‌ته‌ڕ ده‌توانن هه‌ر بلیتێك به یازده دۆلار بكڕن و كه‌سانی بیانیش به 69 دۆلار ده‌توانن یه‌ك بلیت به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌گه‌رچی هێشتا مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا له ئارادایه، به‌ڵام فیفا به‌فه‌رمی له رێگای ئۆنڵاین ده‌ستیكرد به فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر.
فيفا نرخی بلیته‌كانی بۆ دانیشتووانی قه‌ته‌ڕ و نێوخۆی ئه‌و وڵاته به 11 دۆلار هه‌ژمار كردووه، له به‌رامبه‌ردا كه‌سانی بیانی ده‌توانن هه‌ر له ئێستاوه بلیتی یارییه‌كان به شه‌ست و نۆ دۆلار بكڕن كه نرخه‌كه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی بلیته‌كانی مۆندیالی رووسیای 2018ـه‌یه.
بلیته‌كانی به‌شی یه‌كه‌می مۆندیالی قه‌ته‌ر هه‌مه‌جۆرن و له سه‌رجه‌م قۆناخه‌كان پێكدێن، له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه 19ـی مانگه ده‌ست به فرۆشتنی كراوه و له هه‌شتی مانگی داهاتوو كاته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
فیفا رێگه‌ی داوه هه‌ر كه‌سێك ته‌نیا بلیتی یه‌ك یاریی له یاریی كردنه‌وه تا كۆتایی بكڕێت هه‌روه‌ها هانده‌ران ده‌توانن بلیتی سه‌رجه‌م یاریی هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بیانه‌وێت بیكڕن یانیش كه‌سێك چوار بلیتی یه‌ك قۆناخ بكڕێت به‌و مه‌رجه‌ی یارییه‌كان له چوار یاریگه‌ی جیاواز به‌ڕێوه بچێت، هه‌روه‌ها بلیتی تایبه‌تیش به كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابینكراوه.
به‌پێی رێكه‌وتنی فیفا و رێكخه‌رانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ هه‌ر هانده‌رێك ده‌توانێت له یه‌كه‌مین به‌شی فرۆشتنی بلیته‌كان شه‌ست بلیت به رێژه‌ی شه‌ش بلیت بۆ هه‌ر یارییه‌ك بكڕێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیفا و قه‌ته‌ڕ ده‌یانه‌وێت كه‌س ده‌ست به‌سه‌ر زۆرینه‌ی بلیته‌كان نه‌گرێت پاشان له بازاڕی ره‌ش به گرانتر بیفرۆشێته‌وه.
بڕیاره له یه‌كه‌مین هه‌ینی مانگی 4ـی ئه‌مساڵ و دوای راكێشانی تیروپشكی مۆندیال جارێكی دیكه به‌شێكی دیكه‌ی بلیته‌كانی مۆندیال بۆ فرۆشتن به‌رده‌ست بخرێن و ئه‌گه‌ری هه‌یه بلیتی یاریی كۆتایی بگاته نزیكه‌ی 1607 دۆلار.
بڕیاره مۆندیالی قه‌ته‌ڕ له رۆژی 21ـی مانگی 11ـی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات و له هه‌ژده‌ی مانگی دیسێمبه‌ری یاریی كۆتایی به‌ڕێوه ده‌چێت.