"راپۆرتی لیژنه‌ی ئاشكراكردنی راستییه‌كانی لافاوه‌كانی هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت، به پێی پێشبینییه‌كانی ده‌زگاكانی كه‌ش و هه‌وا، له كاتژمێره‌كانی داهاتوو به‌فر له ناو سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ری پارێزگای هه‌ولێر ده‌بارێت، بۆ ئه‌مه ته‌واوی تیمه‌كانی پارێزگا و شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماده‌ن.
قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر ببارێت، سه‌ردانیكردنی ناو به‌فر بۆ خه‌ڵك ئاسانتر ده‌بێت و بۆ كات به‌سه‌ربردن روو له ده‌ره‌وه‌ی شار ناكه‌ن و له‌ناو به‌فریش گیر ناخۆن، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوو له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیارده‌ی گیرخواردنمان بینی، كه ئه‌ركی به‌رگری شارستانی و شاره‌وانی قورستركرد.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید گوتی: بۆ پشووی سبه‌ی پێنجشه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 له كاتژمێره‌كانی زوو بڕیاری پێویست ده‌درێت، واته ناگاته دره‌نگانی شه‌و له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو ده‌كرێته‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كان دراوه‌ته یه‌كه ئیدارییه‌كان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: له ئێواره‌یه‌وه ئاماده‌كاری بۆ پاكردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان كراوه، كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافاویش له دیوانی پارێزگا به‌رده‌وامه، ئه‌مشه‌و چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین.
قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مشه‌و راگه‌یه‌ندراوی ئاشكراكردنی راستییه‌كانی لافاوه‌كانی هه‌ولێر راده‌گه‌یندرێت، كه بریتییه له ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت راسپێردرابوون، میكانیزمه‌كان و رێككاره‌كانی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێن.