پارێزگای هه‌ولێر: سبه‌ی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فه‌رمییه‌

راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر: به‌هۆی دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كان پشوو نییه‌
دیوانی پارێزگای هه‌ولێر
دیوانی پارێزگای هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بەیانى ڕۆژى یەکشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بەهۆى پێشبینیەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەش و هەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە:-

یەکەم/ بەیانى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت.

دووەم/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.

سێیەم/ ئه‌م بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

2022.1.19