به فهرمانی سهرۆكی حكومهت راسپاردە و پێشنیارەکانى راپۆرتی زیانهكانی لافاوهكهی ههولێر جێبهجێ دهكرێن

K24-ههولێر:
پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی تایبهت به پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هۆکارى دروست بوونى لافاو لە شارى هەولێر بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، دواى فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هۆکارى دروست بوونى لافاو لە شارى هەولێر و دەستنیشانکردنى رێگاچارە بۆ بەرگرتن و دووبارە نەبوونەوەى لافاو و ئامادەکردنى راپۆرت لەلایەن لیژنەى ناوبراو و پەسندکردنى لەلایەن جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
ههروهها له راگهیهندراوهكه هاتووه، ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی كانوونی دووهم / یهنایهری 2022، بەئامادەبوونى ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و سەرۆک و ئەندامانى لیژنە، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە گرتنەبەرى رێو شوێن و میکانیزمى پێویست بۆ جێبەجێکردنى بڕیار و ڕاسپاردە و پێشنیارەکانى ڕاپۆرتى لیژنەکە ئەنجامدرا.
پارێزگای ههولێر راشیگهیاند، لەکۆبوونەوەکەدا، تەواوى لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران لە بەیانیەوە سەرجەم خاڵەکانى راپۆرتى لیژنەى ناوبراو سەبارەت بە هۆکارى دروست بوون و گرتنەبەرى ڕێو شوێنى پێویست بۆ دووبارە نەبوونەوەى لافاو لەشارى هەولێر و چارەسەرکردنى كهمتهرخهمیی و کێشەكان کە بوونەتە هۆکارى دروستبوونى لافاوە جێبەجێبکرێت و ئیجرائاتى پێویست دەرهەق بە هەموو ئەوانە بگیرێتەبەر کە دهستدرێژی و زێدەڕۆییان كردۆتە سهر رێڕهوی ئاو، یان بهشێوهیهك لە شێوەکان پرۆژهكانیان لەسەر ڕێڕەوى ئاو جێبهجێكردووە و بوونەتە هۆکارى دروست بوونى ئەو کارەساتە و ئەو ڕووداوە نەخوازراوەى لێکەوتۆتەوە.
ئێوارەی رۆژى هەینی 17ـی كانوونی یهكهم / دیسێمبهری 2021، رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانى پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە کارەساتی لافاوەکەی هەولێر کرد و لە کۆبوونەوەکەدا وێڕاى ئەوەى لە نزیکەوە بەدواداچوونى بۆ رێکارەکان و پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان کرد، بە فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە تایبەت پێکهێنرا بۆ دەستنیشانکردنى کەم و کوڕى و كهمتهرخهمییەکان و چارەسەرکردنى ئەوشوێن و کەندانەى کە دەستکاری و زێدەڕۆییانکراوەتەسەر و بوونەتە هۆکارى دروستبوونى لافاو و گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست بۆ دووبارە نەبوونەوەى لافاو لە شارى هەولێر.