"له‌ ساڵی رابردوو 8000 هه‌زار كرێكاری بیانی هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان"

"رێنماییه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی كار له‌ كوردستان ئاسانه‌"
kurdistan24.net

K24-هه‌ولێر:

كرێكارانی بیانی له‌ كوردستان روویان له‌ زیادبووندایه‌، به‌و پێیه‌ی رێنمایی و رێككاره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی كار له‌ كوردستان ئاسانه‌.

كرێكارێكی بیانی به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاند، رێككاره‌كانی ده‌ستكه‌وتنی كار بۆ ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاسانه‌، من ماوه‌ی 10 ساڵه‌ له‌ كوردستان كار ده‌كه‌م، ته‌نیا نه‌بوونی بیمه‌ كێشه‌ی ئێمه‌یه‌.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، كرێكارانی ناوماڵه‌كان له‌ ریگه‌ی كۆمپانیاكانی ده‌ستی كار دێنه‌ هه‌رێم، به‌رپرسیارێتییه‌كان هه‌مووی له‌ رێنماییه‌كان دیاریكراون، جیا له‌ كرێكاری پرۆژه‌، ئه‌وانه‌ش له‌ رێگه‌ی كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌م بواره‌ دێن.

به‌ گوێره‌ی دواین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌ری كارو ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ ساڵی 2021 نزیكه‌ی 8000 هه‌زار كرێكاری كاركرن له‌ناو ماڵه‌كان هاتوونه‌ته‌ كوردستان.