له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی نووشته له زیادبوونه
K24-هه‌ولێر:
دووعا و نووشته له هه‌رێمی كوردستان له په‌ره‌سه‌ندندایه، خه‌ریكه ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ئاسایشی خێزانی.
له هه‌ولێر جادووگه‌رێك به‌هۆی ئه‌نجامدانی فڕوفێڵ، ئافره‌تێك سكاڵای له دژی تۆمار ده‌كات و دواتر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئافره‌تێك سه‌ردانی یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیسی سنووری پۆلیسی هه‌ولێر كردووه، سكاڵای له جادووگه‌رێك هه‌بووه.
گوته‌بێژی پۆلیس راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی دروستكردنی نووشته و دووعا، ئه‌و جادووگه‌ره فروفێڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته ئه‌نجامداوه.
مامۆستا شه‌ماڵ، مامۆستایه‌كی ئاینییه و تایبه‌تمه‌ند له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی نووشته و جادوو، به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، لێره ئافره‌ت سیحر و نووشته‌ی له پیاوی خۆی كردووه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش.
ئه‌و مامۆستا ئاینییه راشیگه‌یاند، پیاوێك نووشته‌ی له ژنه‌كه‌ی كردووه، به ئامانجی مردنی هاوژینه‌كه‌ی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بۆ ئه‌وه‌ی بچێت خوشكی ماره بكاته‌وه.