موقته‌دا سه‌در: هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی نه‌گه‌یشته خواسته‌كانی لۆژیك نییه په‌نا بۆ توندوتیژی ببات
K24-هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی عێراقی په‌نایان بۆ دادگای فیدڕاڵی برد، سه‌باره‌ت به‌م هه‌نگاوه یاساییه هیچ لێدوانمان نه‌بوو.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن بۆ توندوتیژی په‌نایان بۆ دادگا بردووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نییه.
سه‌در ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته شێورمه‌نده‌كانی ئه‌م لایه‌نانه رێگری له‌م گرووپانه بكه‌ن، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی نه‌گه‌یشته خواسته‌كانی لۆژیك نییه په‌نا بۆ توندوتیژی ببات.
سه‌در گوتیشی: ئه‌وانه‌ی خۆیان ناو ناوه هێزی به‌رگری، نابێت عێراقییه‌كان بكه‌نه ئامانج.