به‌ریتانیا كۆتایی به سه‌پاندنی رێكاره خۆپارێزیه‌كانی كۆرۆنا هێنا
K24-هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جونسون، كۆتایی كاركردنی به سه‌پاندنی رێكاره خۆپارێزیه‌كانی كۆرۆنا هێنا، كه به پلان B بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراوه.
له 27 مانگه یه‌كی 2022 وه چیتر كار به یاسایی سه‌پاندنی ده‌مامك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناكرێت، بۆ چوونه یانه‌كانی شه‌وان و كۆبوونه‌وه گه‌وره‌كانیش پێوست به بڕوانامه‌ی ته‌ندورستی ناكات.
تۆری هه‌واڵی سكایی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، جۆنسون رایگه‌یاند‌وه ئێستا كاتی باوه‌ڕكردنی حكومه‌ته به خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه به‌بێ فشاركردن له شوێنه داخراو و قه‌رباڵغه‌كان ده‌مامك ببه‌ستن، بۆ قوتابخانه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایش به‌هه‌مان شێوه كۆتایی به سه‌پاندنی پابه‌ندكردنی خه‌ڵك دێت، له هه‌فته‌كانی داهاتووشدا، هه‌ڵگرتنی پابه‌ندییه‌كان، خۆجیاكردنه‌وه‌ی توشبوانی كۆڕۆناش ده‌گرێته‌وه.
جۆنسۆن وتی: "کاتێک کۆڤید بووە بە کۆتایی، ئێمە دەبێت لە رێگەی یاساییەوە سنوردارکردن بگۆڕین بە راسپاردەکان"
له به‌ریتانیا زیاتر له 152 هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسی كۆڕۆنا مردوون، راپۆرته ته‌ندورستییه‌كان ئاماژه به پاشه‌كشه‌كردنی رێژه‌ی توشبووان ده‌ده‌نن، به رێژه‌ی 40% له‌گه‌ڵ جێگیری ته‌ندورستی ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌خه‌وێندرێن.