زۆرترین بەفر لەم شوێنەی هەرێمی کوردستان باریوە

شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە
دیمەنێکی مەرزی کێلێ - ئەرشیف
دیمەنێکی مەرزی کێلێ - ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری بەفر بارینی لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکرای کردووە، ئاستی بەفر بارین لە مەرزی کێلێ زۆرترین بووە.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شەوی رابردوو بەفر لە سەنتەری شارەکانیش باریوە و بەشێک لە رێگاکانیش داخراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ئاستی بەفربارین لە 24 کاتژمێری رابردوو بەمشێوەیە بووە:.

هەولێر 4سم

شقلاوە 32 سم

پیرمام 42 سم

کۆیە 4 سم

هیران 22 سم

دارەشەکران 3سم

رواندز 22 سم

حاجى ئۆمەران 40 سم

سیدەکان 50 سم

مێرگەسوور 60 سم

سلێمانى 13 سم

چەمچەماڵ 9 سم

ڕانیە 2 سم

قەڵادزە 20 سم

چوارقڕنە 3 سم

بیارە 15 سم

تەوێڵە 26 سم

سەرکەپکان 11 سم

یاخسەمەر 40 سم

مەرزى کێڵێ 90 سم

چوارتا 20 سم

قەرەداع 17 سم

بەرزنجە 15 سم

ناحیەى هێرۆ 45 سم

هەڵشۆ 60 سم

سەنگاو 5.5 سم

شوان 5سم

ئاخ جەلەر 9 سم

پیرەمەگرون 20 سم

بەردەقارەمان 20 سم

دهۆک  7 سم

ئاکرێ 27 سم

گردەسین 7 سم

دینارتە 40 سم

زاخۆ 4 سم

ئامێدى 39 سم

سەرسەنگ 38 سم

کانى ماسى 38 سم

بەردەڕەش  1 سم

باعەدرێ 5 سم

قەسرۆک 11 سم

باتێڵ 27 سم