ئێران کارەبای لەسەر پارێزگای دیالە بڕی

بەهۆکارێکی نادیار
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

سەرچاوەیەکی حکومی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، دوو هێڵی کارەبای ئێران کە کارەبایان بۆ پارێزگای دیالە دابین دەکرد، بە هۆکارێکی نادیار پچڕاون.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە "لایەنی ئێرانی هێڵی کارەبای (خانەقین - سەرپێلی زەهاو) بە توانای 150 مێگاوات و هەروەها هێڵی (دیالە - مێرساد) بە توانای 400 مێگاوات پچڕاون، بەهۆیەوە دابینکردنی کارەبا بۆ پارێزگاکە بە رێژەی %70 کەمیکردووە".

ئاماژەی بەوەشدا "ئێستا پارێزگای دیالە پشت بە 250 تاوەکو 300 مێگاواتی سیستمی کارەبای نیشتمانی دەبەستێت، لە کاتێکدا پێویستی پارێزگاکە 800 مێگاواتە".