گەشتەکانی فڕۆکهخانهی نێودەوڵەتی سلێمانی راگیران

K24 - هەولێر:
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لەسەر فڕگە و ناوچەی فڕینی فڕۆکەخانە فڕۆکهخانهی سلێمانی، بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە راگیران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بههۆی ئهو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکانی ههرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه، کەوتنەوەی بەفرێکی زۆر لەسەر فڕگە و ناوچەی فڕین ی فڕۆکەخانە، بووە ھۆکاری دواکەوتنی بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دراوە، کە تیمەکانی فڕۆکەخانە بەسەرپەرشتی راستەخۆی ئەندازیار طاھر عبداللە قادر، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە و بەڕێوەبەری تەکنیک سەرقاڵی پاککردنەوەی فڕگە و ناوچەی فڕین و بەشەکانی تری فڕۆکەخانەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە نزیکترین کاتدا.