"بایرن میونشن باشترین یاریزانی جیهان ده‌فرۆشێت"

كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیڤاندۆڤسكی
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیڤاندۆڤسكی

یانەی بایرن میونشن بەنیازە له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ باشترین یاریزانی جیهان بفرۆشێت.

بەپێی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بایرن میونشن بیر لەوە دەکاتەوە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری و باشترین یاریزانی جیهان ببێت ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە کە لە مانگی یۆنیۆی 2023 کۆتایی دێت.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە بایرن ئامادەیە گرێبەستی لیڤا بۆ ساڵێک نوێ بکاتەوە بە هەمان مووچەی ئێستای، بەڵام ئەگەر ئامادەبێت مووچەکەی دابەزێنێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێ ده‌كاته‌وه‌، چونکە بایرن ئامادەیە گرێبەستی ئەو یاریزانانە تەنیا بۆ ساڵێک نوێ بکاتەوە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له‌ یانه‌ی دۆرتمۆند دره‌وشایه‌وه‌، له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆی 187 یاری، 103 گۆڵ و 42 ئاسیستی كرد، دواتر له‌ هاوینی 2014 به‌ گرێبه‌ستێكی ئازاد روویكرده‌ یانه‌ی بایرن میونشن له‌گه‌ڵ یانه‌ باڤارییه‌كه‌ له‌ كۆی 356 یاری، 328 گۆڵ و 68 ئاسیستی كرد.