هاتووچۆی هه‌ولێر: بۆ حاڵه‌تی پێویستیش روو له‌و رێگایه مه‌كه‌ن
24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بانگه‌وازێكی به په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ 5 پله‌ی ژێر سفر، له كاتی ئێستادا رێگای شه‌قڵاوه پیرمام له هه‌ردوو دیوی هه‌ولێر و كۆڕێ به‌ستوویه‌تی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، تیمه‌كانی پاراستن و چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان خه‌ریكن بگه‌ن به شوێنی به‌ستنه‌كه و خوێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بڕێژن، بۆیه تكا له شۆفێرانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین بۆ حاڵه‌تی پێویستیش روو له رێگایه مه‌كه‌ن، چونكه ده‌رچوونیان زه‌حمه‌ته.
له بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێردا ئاماژه به‌وه كراوه، لە کاتی ئێستادا بەسەدان ئوتومبێل لەهەردوو دیوی تونێل گیریانخواردووە و به‌هۆی شه‌خته‌وه ناتوانن جوڵە بکەن، نامانەوێت ئەو سەدانە بۆ هەزارارن بەرزببێتەوه، تکایە تکایە مەیەنە دەرەوە و ئەو رێگایە زیاتر پەک مەخەن.