هاتووچۆی سلێمانی: لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە
24 – ههولێر:
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادرییهكی بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، بە مەبەستی سەلامەتیتان لە رووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ، ئەمشەو و سەرلەبەیانی سبەینێ لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە.
دهقی ئاگادارییهكه:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکاتهوه لە ئێستادا زۆرینەی شەقامە لاوەکی و سەرەکییەکانی ناوشاری سلێمانی بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و بەستەڵەکهوه بوونیان مەترسیدار و شیاو و سەلامەت نین بۆ شۆفێریکردن تیایاندا، هەروەها ناوچە شاخاوییەکان و رێگاوبانی دەرەوە بە سەرجەم قەزاو ناحییەکان و دەروازەکانی شاری سلێمانی بە هەمان شێوە مەترسیدارن بۆ شۆفێریکردن.
تکا و داوامان لە شۆفێرانی بەڕێز ئەوەیە ئەمشەو و سەرلەبەیانی سبەینێ لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە بە مەبەستی سەلامەتیتان لە رووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.
لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە 115 بەرگری شارستانی
ژمارە 122 فریاگوزاری تەندروستی
راگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی