له عێراق پڕۆژه‌ی "خۆراكی قوتابخانه" ده‌ستیپێكرد
24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌ی نیشتمانی (خۆراكی قوتابخانه) به هاوكاری رێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP ده‌ستیپێكرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پڕۆژه‌ی پێدانی خواردن به قوتابیان له عێراق له پارێزگاكانی میسان، زیقاڕ و ره‌سافه، له 1123 قوتابخانه به هاوكاری رێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP ده‌ستیپێكرد.
په‌روه‌رده‌ی عێراق راشیگه‌یاند، تا ئێستا 490 هه‌زار قوتابی له‌م پڕۆژه‌یه‌دا سوودمه‌ندبوونه، بڕیاریشیه له ماوه‌ی 5 ساڵ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق بگرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق روونیكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده و چالاكی قوتابخانه‌كان رۆڵی گرنگی هه‌بووه بۆ ئاماده‌كردنی مامۆستایان كادیری په‌روه‌رده‌یی بۆ چۆنییه‌تی پێدانی خۆراكی رۆژانه به قوتابیان.