حهسهكه.. تەقینەوەیەك له گهورهترین زیندانی تایبەت بە چەکدارانی داعش روویدا

K24- ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گرتووخانەیەکی تایبەت بە چەکدارانی داعش له نزیك زیندانی سیناعه، تەقینەوەیەك روویدا و دوای تەقینەوەکەش دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، تەقینەوەکە بەهۆی خۆکوژێك بووە، کە نزیکبووەتە لە خاڵێکی چاودێریکردنی زیندانەکە و دواتر رووبەرووبوونەوەیەکی توند لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی سەر بە هەسەدە روویدا.
دوای تەقینەوەکە هێزیکی زۆر رەوانەی زیندانەکە کرا و نزیکەی 20 زیندانیش توانیویانە رابکەن. ئێستاش فرۆکەکانی هاوپەیمانان بەسەر ئاسمانی زیندانەکەدا دەسووڕێنەوە.
زیندانی سناعە 4 هەزار چەکدارای داعش لە 48 وڵاتی جیاوازە هەیە و گەورەترین زیندانی دەستگیرکراوانی داعشە لە رۆژئاوای کوردستان.