رانیه.. دوو ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئاسایش به‌هۆی شه‌خته‌وه وه‌رگه‌ڕان
K24- رانیه:
له قه‌زای رانیه دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایش به‌هۆی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه وه‌رگه‌ڕان و سه‌رنشینه‌كان گوازرانه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و له ئێستادا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له رانیه رایده‌گه‌یه‌نێت، دوو ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئاسایش له‌سه‌ر پردی قه‌ره‌نی ئاغا وه‌رگه‌ڕان و 8 سه‌رنشینی تێدا بوو.
په‌یامنێری كوردستان 24 له رانیه راشیگه‌یاند، رووداوه‌كه‌دا زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، برینی هه‌ر 8 ئاسایشه‌كه سووكه و له ئێستادا له فریاكه‌وتنی رانییه چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.