نوێترین زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر سوپای عێراق
K24- هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی عوزێم هێرشیكرده سه‌ر سوپای عێراق، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 15 سه‌رباز و پله‌دارێك كوژراون.
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، له رۆژئاوای ناحییه‌ی عوزێم له نێوانی گوندی (تاڵعه و ئووم كه‌رامی) سه‌ر به پارێزگای دیاله، داعش هێرشیكرده سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی سه‌ر به سوپای عێراق.
ميديا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش 15 سه‌رباز و مولازمێك كوژران و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیش بریندار بوون، ته‌رمی كوژراوان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی خاڵس گوازرانه‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، هێزی پشتیوانی سه‌ر به سوپای عێراقی گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌مه به تووندترین هێرشی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ناحییه‌ی عوزێم 60 كیلۆمه‌تر له چه‌قی پارێزگای دیاله‌وه دووره، به‌هۆكاری هه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌گه‌ڵ پارێزگای سه‌لاحه‌دین، چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌ن بكاته سه‌ر هێزه عێراقیه‌كان له‌و ناوچه‌یه.