پسپۆرێك: له‌ماوه‌ی دیاریكراودا پرسی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دادگای فیدڕاڵی عێراق، وه‌ڵامی تانه‌ی تایبه‌ت به ناده‌ستووریبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 9ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 په‌رله‌مانی عێراقی دایه‌وه، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ 25ـی ئه‌م مانگه دواخست.
تانەکە پێشتر لەلایەن دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو، بەرای پسپۆڕێکی دەستووری دواخستنی وەڵامدانەوەی بابەتەکە پەیامێکی دیکەی لە پشتەوەیە.
به گوێره‌ی بۆچوونی ئه‌و پسپۆره ده‌ستوورییه، ئەم کەیسە دووەمجارە دوابخرێت، لە کاتێکدا دادگا ئەگەرچی کارەکانی پەرلەمانی هەڵپەساردووە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە رێگەی داوە بە تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.