فوئاد حوسێن: 4000 په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له بروكسله‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، 4000 هه‌زار په‌نابه‌ری گیرخواردوو له سه‌ر سنووره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپی، به ئاره‌زووی خۆیان گه‌ڕانه‌وه عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی د. فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ برۆكسل، دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كاروباری ناوخۆی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، دۆسییه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپایی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماده‌كاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی په‌نابه‌رانی عێراقی كه له سه‌رسنووره‌كانی ئه‌وروپا گیریانخواردووه، ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت په‌نابه‌رانی سه‌رسنووره‌كانی بێلارووس، لیتوانیا و پۆڵه‌ندا.
فوئاد حوسێن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له رێگه‌ی 10 گه‌شتی فڕۆكه‌وانی تا ئێستا 4000 په‌نابه‌ر ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌ڕاینه‌وه، بۆ ئه‌مه یه‌كێتی ئه‌وروپا له رێگه‌ی پرۆگرامێكه‌وه پشتگیری له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان ده‌كات.
د. فوئاد حوسێن گوتی: "عێراق هه‌نگاوی باشی بۆ ده‌ستگیركردنی قاچاخچییه‌كان ناوه، جیا له‌وه‌ش ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق له‌باره‌ی ناسینه‌وه‌ی خراپی كۆچكردن به‌ره‌و ده‌ره‌وه گۆڕاوه".
جۆهانسۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیوادارین دۆخی عێراق سه‌قامگیر بێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا قوڵتر بكاته‌وه، به‌غدا رووبه‌ڕووی كۆچكردن ببێته‌وه.