بە ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێك کەوتە چاڵی ئاوەڕۆوە

"شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە مەست بووە"
رووداوی هاتوچۆ  لە شەقامی نێوان گوندی ئینگلیزی و گوندی ئیتاڵی
رووداوی هاتوچۆ لە شەقامی نێوان گوندی ئینگلیزی و گوندی ئیتاڵی

K24 - هەولێر:

کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری "Mercedes G Class" لە شاری هەولێر، کەوتە ناو چاڵێکی ئاوەڕۆی پرۆژەیەك.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی نێوان گوندی ئینگلیزی و گوندی ئیتاڵی مارسیدس جی کڵاسێکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و لێخوڕین لەژێر کاریگەری مادەی سەرخۆشکەر کۆنترۆڵی لەدەستداو لە پاش بڕینی پەرژین و فسفۆرەکانی ئاگادارکردنەوە کەوتە ناو چاڵی ئاوەڕۆی پرۆژەیەک.

فازڵ حاجی گوتیشی "رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری کوردستان24 پێشتر باسی لەوە کردبوو، لە شوێنی رووداوەکە هێمای هاتوچۆ دانەنراوە.