به وێنه، ده‌روێشه‌كانی مه‌غریب له مانگی ره‌مه‌زاندا
K24 – هه‌ولێر
ده‌روێشه‌كانی مه‌غریب سه‌ره‌ڕای سنووداربوونی داهاتیان، دابونه‌ریتی وڵاته‌یه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا پاراستووه.
له مانگی شه‌عبانه‌وه، ئاماده‌كاری بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستپێده‌كات، كه هاوڵاتیانی مه‌غریبی له ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار كۆمه‌ڵێك خواردنی نه‌ریتی دروست ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی هه‌ژار له‌م وڵاته بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی دابونه‌ریته‌كانیان له مانگی ره‌مه‌زاندا پشت به قه‌رز ده‌به‌ستن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زیندووكردنه‌وه‌ی دابونه‌ریتی مه‌غریبی كارێكی پێویسته و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.
به‌ڵام هه‌ندێ له ده‌رویشه‌كان كه به ده‌ست هه‌ژارییه‌كی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن، حه‌ز له به‌شداریكردن له تێچوونی ئه‌م دابونه‌ریته به رێگه‌ی قه‌رز ناكه‌ن. هه‌ربۆیه له لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانیان یان له‌لایه‌ن هه‌ندێ كۆمه‌ڵه‌وه بانگهێشت ده‌كرێن.
هه‌ندێ له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی سڤیل له مه‌غریب له مانگی ره‌مه‌زان به رێكخستنی ئیواره‌خانی به‌ربانگ یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌ن و ده‌ستپیێشخه‌ری دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر هه‌ژاران ده‌كه‌ن.