پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

بۆ كۆچی دوایی مه‌لا هادی كاڕه‌ش، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مه‌لا هادی كاڕه‌ش، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ماڵباتی كۆچكردوو كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا ھادی کاڕەش ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان